وهزیرى تهندروستى: نابێ قەدەغەی ھاتوچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت
ئهمڕۆ دووشهممه 13/4/2020، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی له لێدوانێكى ڕۆژنامهنووسیدا ڕاى گهیاند: "لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ھەزار و 792 پشكنین بۆ ھاووڵاتییان ئهنجام دراوه، ھەموویان نێگەتیڤ دەرچوون، خۆشبەختانە لەو ماوەیەدا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە".
گوتیشی: "ئەمڕۆش وەرگرتنی تێستەكان بەردەوامە، تۆمار نەكردنی حاڵەت لە 24 كاتژمێر مانای ئەوە نییە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەماوە و ڕێكارەكان بشكێنن، ھێشتا لە مەترسی داین و دڵنیا نین، بۆیە دەبێ بەردەوام بین لە جێبەجێكردنی ڕێنوێنییهكان".
وەزیری تەندروستی ئهوهشى خسته ڕوو، لەگەڵ ئەوەداین كە ژیان و گوزەرانی خەڵك ڕێك بخرێت، "بەڵام ڕای ئێمە وایە نابێ قەدەغەی ھاتوچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت".

باسنيوز