پەرلەمانتارێكی پێشوو: حەشدی شەعبی دەشتی نەینەوایان بۆ خەڵك كردووەتە زیندانێكی گەورە
سالم شەبەك، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند، لە ڕاستیدا دۆخی دەشتی نەینەوا بە هۆی بوونی حەشدی شەعبییەوە نالەبارە، ئێمە داوامان كردووە لە بری حەشدی شەعبی وەكوو پێشوو با هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئەركی پاراستنی ناوچەكە بگرنە ئەستۆ و پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكە، ئەو كاتە ئیتر خەڵك دڵنیا دەبێتەوە لە سەقامگیریی دۆخی ئەمنی.
سالم شەبەك نەیشاردەوە كە ئێستا حەشدی شەعبی دەشتی نەینەوایان كردووەتە زیندانێكی گەورە بۆ خەڵك و خەڵك ئازاد نییە و گوتیشی: "ئەوان تەنانەت ئازاری خەڵك دەدەن و سەرانە لە خەڵك وەردەگرن بەتایبەت لە بازگەكان و هەرچی كردەوەی خراپە لە دەشتی نەینەوا ئێستا حەشدی شەعبی دەیكات، بۆیە پێویستە هەرچی زووە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكە و كۆتایی بە دۆخی نالەباری پێكهاتەكان بهێنرێت".
باسنيوز
