کەرەنتینی ناحیەی خەلیفان ھەڵدەگیرێت
دوو ھەفتە پێش ئێستا، بەھۆى تووشبوونی کەسێک بە کۆرۆنا له ناحیه‌ى خه‌لیفان کە بەریەککەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک ھاووڵاتی ھەبوو، بریار درا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ ناحیه‌كه كه‌ره‌نتین بكرێت، بەپێ زانیارییەکان ئەمڕۆ کەرەنتینی خەلیفان ھەڵدەگیرێت، بەڵام قەدەغەی ھاتوچۆ وه‌ك شوێنه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بەردەوام دەبێت.
لە ماوەی 14 ڕۆژی کەرەنتینی خەلیفان، 750 کەس له خه‌لیفان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە.
باسنيوز
