له هه‌ولێر هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تاوه‌رێك كه‌وته خواره‌وه و گیانى له‌ده‌ست دا
به‌پێى زانیارییه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا (دووشه‌ممه 13/4/2020)، ئەو کارمەندە بە مەبەستی کارکردن لە تاوه‌رى گەڕەکی ژین لە دارەتوو کە لەسەربانی ماڵێک دانراوە، كه‌وتووه‌ته خوارەوە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوه.
دواى ڕووداوه‌كه، تەرمی هاووڵاتییه‌كه گوازراوەتەوە بۆ پزشکی دادوه‌ریی هه‌ولێر و لیکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
باسنيوز
