پەرلەمانتارێک: ئەو پارەیەی لە عومرەکاران وەرگیراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە
وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان، رايگەیاند: بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە بەرلە دروستبوونی پەتای كۆرۆنا، پارەی گەشتی عوەمرەیان بە كۆمپانیاكان داوە، كەچی گەشتەكان بە گشتی راگیراون، بەدواداچوونمان بۆ ئەم پرسە كردووە و بڕیارە ئەم كۆمپانیایانەی تایبەت بە گەشتی حەج و عومرە پارەی هاووڵاتیان بگەڕێنەوە، تەنانەت سعوودیەش لەم رووەوە رەزامەندیی گەڕاندنەوەی پارەكەی دەربڕی كە لە كوردستان زیاتر لە 1700 كەس بەنیاز بوون گەشتی عەمڕە بکەن".
سەبارەت بەوەی ئایا ئەمساڵ گەشتی حەج ئەنجام دەدرێت یان نا؟ بڕیاردەری لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان، رای گەیاند: "هێشتا زووە لەمبارەوە قسە بكەین، هێشتا چەند مانگێكی ماوە بۆ ئەوەی گەشتی حەج ئەنجام بدرێت، هەر كاتێك وادەی گەشتی حەج نزیك بووەوە ئەوكات بڕیاری لەسەر دەدرێت، ئەمەش زیاتر پەیوەستە بە نەمانی پەتای كۆرۆناوە".
باسنيوز
