لە بازگەی مەخموور 180 سەربازی کورد سێ رۆژە گیریانخواردووە
ئەو سەربازە کوردانە زیاتر لە سێ رۆژە لە خاڵی پشکنینی بازاڕگەی مەخموور ماونەتەوە و شەو لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان دەخەون.
باپیر بەدەڵ شنگالییە و ئاوارەی کەمپی شێخانە، لە ریزی هێزی ئاڵتوونیدایە، دەڵێ 40 شەو بەهیوای هەشت رۆژ مانەوە لەماڵ لە ئەرکدا بووە، کەچی سێ رۆژی لەو خاڵی پشکنینە تێپەڕاند.
زۆربەی ئەو سەربازانە نیشتەجێی پارێزگای دهۆکن، بەرپرسانی پارێزگای هەولێر دەڵێن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق راگیراوە و بۆ رێگەپێدانیان، پێویستیان بە بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆیە.
رووداو
