"كاركردن بۆ ته‌واوكردنی ڕێگای دهۆك بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وامه"
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سدقی ئامێدی گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا هه‌یه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌یه، زۆربەی پڕۆژه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامن و نه‌وه‌ستاون و له تهواوكردندان. ئێستا ته‌واوكردنی ڕێگای دهۆك بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وامه و له سنووری دهۆك جووتساید گه‌یشته چه‌مه و هاتوچۆشی پێدا ده‌كرێت و كار له پرده‌كه ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی چڕ و خه‌ریكه پرده‌كه‌ش ته‌واو ده‌بێت، كه هه‌ردوو دیوی هه‌ولێر و دهۆك پێكه‌وه گرێ ده‌دات و شیشڕێژ كراوه و ستوونی بۆ دانراوه و خه‌ریكی سهپكردنن."
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه گوتیشی: "ئێستا له دیوی لای هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن، له‌وێش كاری زۆر باش كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌خۆشیی كۆرۆنا زۆر قه‌ڵه‌باڵغی دروست ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیان به كرێكار و خاوهنئامێرهكانی دروستكردنی ڕێگاكه نه‌كه‌وێت."
سدقی ئامێدی باسی له‌وه‌ش كرد: "له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ری ڕێگاكه قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ئه‌ندازیار و كرێكار و خاوهنئامێرهكان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن، بۆیه كاری زۆر باشایان كردووه و ئه‌گه‌ر وا بڕوات به‌خێرایی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێگاكه له دهۆك تا ده‌گاتە هه‌ولێر هه‌مووی ده‌بێته جووتساید."
گوتیشی: "ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری ته‌واو بووه و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیی كرۆنا نه‌بووایه نزیك ده‌بوون له ته‌واوكردن، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت و كاری به‌رده‌وامی تێدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زوو ته‌واو بێت و بكرێته‌وه، چونكه ڕێگایه‌كی ستراتیژییه."
ئامێدی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئێستا ئهوانەی له دهۆكەوە دێن به‌و پرده‌دا دێن بۆ هه‌ولێر و، ڕێگاكه‌ی زۆر نزیك كردووەته‌وه."
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕێگاكه به‌ته‌واوی ته‌واو بكرێت و كاری زۆر باشی تێدا كراوه و قۆناغی باشی بریوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌ویش ته‌واو ده‌كرێت."
PDk
