جەبار جەمال غەریب: حەز دەکەم ئەو چەکدارانە ببینم کە مستەفا سەلیمییان تەسلیمی ئێران کردەوە

جەبار جەمال غەریب: حەز دەکەم ئەو چەکدارانە ببینم کە مستەفا سەلیمییان تەسلیمی ئێران کردەوە
نووسەرێکی ناسراوی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، حەز دەکات ئەو چەکدارانە ببینێت کە مستەفا سەلیمییان رادەستی ئێران کردەوە، تاوەکوو ”ڕەنگی خیانەت“ ببینێت.

دوێنێ شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٠، رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ ئاشکرایان کرد کە مستەفا سەلیمی، دوای ئەوەی ١٧ ساڵ لە بەندیخانەکانی ئێران بووە و لەم دواییانە هەڵاتووە، توانیویەتی بگاتە سنووری پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، بەڵام لەلایەن هێزێکی ئاسایشی پێنجوێنەوە رەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنووری جوگرافیی دەوڵەتی ئێران کراوەتەوە و لەسێدارە دراوە.

لەمبارەیەوە جەبار جەمال غەریب، نووسەر و ڕۆماننووسی ناسراوی کوردستان، لە پێگەکەی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تەسلیمکردنەوەکەی بە خیانەت ناوبردووە و نووسیویەتی:



- تەنها دەمەێ ڕەنگی خیانەت ببینم.
- من نامەوێ بچمە ناو سیاسەتەوە
- نامەوێ بچمە ناو گەمەی حزبی بۆگەنی كوردییەوە
- هەر لە خودی كورد و ئینسان بە گشتی بێزارم.
- حەزمكردووە قرژاڵ، سیسرك، یان كرمی ناو دەریا بم و هەر مرۆڤ نەبم.
- بەڵام ئەوەندەی هەموو دنیا حەز دەكەم، ئەو چەكدارانە ببینم كە مستەفا سەلیمییان تەسلیمی ئێران كردەوە، تەنها لەبەر ئەوەی:
- ڕەنگی خیانەت ببینم.












باسنيوز



Top