پارتێکی رۆژهەڵاتی کوردستان: لە لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی ناخهەژێنتر ڕادەستکردنەوەیەتی بە ئێران

پارتێکی رۆژهەڵاتی کوردستان: لە لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی ناخهەژێنتر ڕادەستکردنەوەیەتی بە ئێران
پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد شەرمەزار دەکات و ئاشکرای دەکات کە ناخهەژێنتر لە لەسێدارەدانەکەی، دەنگۆی رادەستکردنەوەیەتی و داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، دەنگۆکە یەکلا بکاتەوە.

پارتی سەربەستیی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە ئاماژەی بەوە کرد: “بەداخێکی زۆرەوە جارێکی دیکە بیسەر و بینەری لەسێدارەدانی رۆڵەیەکی دیکەی گەلە بندەستەکەمان بووین” و ئەم کارەشیان شەرمەزار کردووە و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی مستەفا سەلیمی کردووە.

ئەو پارتەی رۆژهەڵاتی کوردستان رای گەیاندووە، هەواڵی شەهیدکردنی مستەفا سەلیمی لە لایەن ئێرانەوە چەندە بۆ کورد و کوردستانیان ناخهەژێنە، “بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و هەواڵی ڕادەستکردنی ئەو ڕۆڵەی خۆرهەڵاتی کوردستان لە خاکی باشووری وڵاتەوە، بۆ لایەنی ئەمنیی داگیرکەری ئێرانی، زۆر زۆر ناخهەژێنترە”.

هاوکات سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە کە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم بابەتە پێکهێناوە و هیوای خواستووە لێژنەکە ئەم دەنگۆیە یەکلا بکاتەوە و نیگەرانییەکانی خەڵکی بڕەوێنێتەوە.
ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە ئەوان وەکوو پارتی سەربەستیی کوردستان هیچ “زانیارییەکی دروست”یان لەبارەی بابەتەکە لەبەردەستدا نییە.










باسنيوز




Top