گەڕەکە داخراوەکانی هەولێر دەکرێنەوە
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "ئەو گهڕەکانەی لە هەولێر داخرابوون، كه ژمارهیان 13 گهڕهك بوو، دەکرێنهوە و ئاسایی دهبنهوه".
گوتیشى: "کردنەوەی ئەو گەڕەکانە دوای کۆتاییهاتنی پشکنینەکان دێت و ڕاسپاردەی تیمەکانی تەندروستیش بوو کە بکرێنەوە".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی کۆڕۆنا، بە تایبەت بەهۆی دوو پرسە، گەڕەکەکانی: کانی گەنی، ئاڵتوون سیتی، شێخ ئەحمەد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ى گوڵان، ژیان، زیلان ستی، 94ی باداوە و چەند شوێنێکی دیكه لە شاری هەولێر داخرابوون .
پێشووتر د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: " ئەو 13 گەڕەکەی هەوڵێر تەنیا داخراون".
باسنیوز
