تەندروستی هەولێر: داواکارین هاووڵاتییان بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان

تەندروستی هەولێر: داواکارین هاووڵاتییان بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قیامە بڵاو کردەوە و تێیدا پیروزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکات.

تەندروستی هەولێر لە پەیامەکەیدا کە تێیدا رایگەیاندووە: "بەبۆنەی جەژنی قیامە، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی بەگشتی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەتایبەتی دەکەین. هیوادارین خوای مەزن رۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشیدا رۆژانی جەژن بەڕێ بکەن".

روونیش کراوەتەوە، کە ئەم جەژنە هاوکاتە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختەی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێریشی گرتووەتەوە، بەم بۆنەوە داواکارن لە هاووڵاتییان کە بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.

هەروەها تەندروستی هەولێر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکات کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتییان دەکەن.












باسنیوز


Top