تەندروستی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بۆ دایکان و باوکان بڵاو کردەوە

تەندروستی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بۆ دایکان و باوکان بڵاو کردەوە
تەندروستی چەمچەماڵ دایکان و باوکانی دانیشتووی ناو قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند لەبارەی کوتانی کوتانی سەرشانی منداڵی تازە لەدایکبوو ئاگادار دەکاتەوە.

تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاگاداری دایکان و باوکانی دانیشتووی ناو قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند دەکاتەوە، لە سبەینێوە 12/4/2020 هەفتانە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممان لە مەڵبەندە تەندروستییەکانی چەرموو لە چەمچەماڵ و شەهید سەید جەوهەر لە ناحیەی شۆڕش و مەڵبەندی تەندروستی تەکیەی کاکە مەند لەناحیەی تەکیە، کوتانی (B.C.G) کوتانی سەرشانی منداڵی تازە لەدایکبوو دەستپێدەکاتەوە.

روونیش کراوەتەوە، رۆژانە تەنها 40 منداڵ دەکوترێت هەر منداڵێک ئەو کوتانەی هەیە دەتوانن سبەینێ لەکاتژمێر 8:30 بەیانی لەو شوێنانە ئەو کوتانەی بۆ بکەن، دایکان و باوکانیش دڵنیا دەکەینەوە ، هەموو منداڵێک، کە ئەو کوتانەی هەیە دەکوترێت و بێبەش نابێت.

هەروەها تەندروستی چەمچەماڵ داوا لە دایک و باوکان دەکات لەکاتی سەردانیان بۆ مەڵبەندە تەندروستییەکان دەبێت پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن و قەرەباڵغی دروست نەکەن و دووری نێوانی هەرکەسێکیان لەدوو مەتر کەمتر نەبێت.














باسنیوز


Top