گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی مستەفا سەلیمی بڵاو کردەوە
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: ”لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە“.
جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو بابەتە نییە و ئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت، ”ئەوە بەبێ ئاگاداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی داوە.
باسنيوز
