سالم شەبەك: حەشدی شەعبی ڕێگرە لە گەڕانەوەی 1500 خێزانی كوردی شەبەك بۆ زێدی خۆیان
سالم شەبەك، نوێنەری پێشووی كوردانی شەبەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیان: "1500 خێزانی كوردی شەبەك لە سنووری هەرێمی كوردستان و بەتایبەت لە هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر ئاوارەن و میلیشیاكانی لیوای 30ی حەشدی شەعبی رێگە نادەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە دەشت نەینەوا".
گوتیشی: "ئێمە كاری جددیمان كردووە لەو بارەیەوە كە میلیشیاكانی لیوای 30 حەشدی شەعبی بكشێنەوە لە دەشتی نەینەوا بۆ ئەوەی خەڵك بە ئاسوودە بژیت، هەروەها ئاوارەكانیش بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا كارەكانمان بۆ ئەو مەبەستە ڕاگیراوە و دوای نەمانی قەدەغەی هاتوچۆ كارەكانمان دەست پێ دەكەینەوە و خەڵك لە سنوورەكە باجی كوردبونیان دەدەن، بۆیە پێویستە چارەسەرێک بۆ دۆخی ناجێگیریان بکرێت".
باسنیوز
