سەرۆک بارزانی پشتیوانی بۆ مستەفا کازمی راگەیاند
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی 4ـی 2020، سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی حكوومەتی عێراقەوە كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ ڕاسپاردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی عێراق ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هاوکات سەرۆك بارزانی هیوای خواست كە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەكنزیكبوونەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەروازەیەكیش بێت بۆ چارەسەربوونی كێشە و قەیرانەكانی عێراق.
باسنيوز
