ڕانیە.. پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستیان پێ کردەوە
بەشدار حەمید، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی شارەوانیی ڕانیە ڕايگەیاند: "بەھۆی بارودۆخی بابەتی کۆرۆناوە، ھاوشێوەی شاروشارۆچکەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، کارکردن لە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکەمان وەستا، بەڵام ئێستا بەھۆی ئەو خۆپارێزییە توندەی لە ڤایرۆسەکە دەکرێت و شەقامەکانیش چۆڵن، دەستمان بە کارکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک کردووەتەوە".
گوتیشی: "پڕۆژەکە لەسەر بودجەی شارەوانی و داھاتی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانە کە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بریتییە لە فراوانکردن و قیرکردنی شەقامەکەیە بەدوو ئاراستە".
باسی لەوەش کرد لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا ڕێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕەچاو دەکرێن.
باسنيوز
