له‌ كه‌ركووك دوو كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون

له‌ كه‌ركووك دوو كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
له‌ كه‌ركووك ژماره‌ى تووشبوانى په‌تای كۆرۆنا زیادى كرد و دوو حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆمار كرا.

سامان یابه‌، گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیی كه‌ركووك ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/4/2020 دوو حاڵه‌تی دیكه‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ كه‌ركووك تۆمار كرا، كۆی حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ له‌ كه‌ركووك گه‌یشته‌ 23 كه‌س، به‌ گشتی و له‌ ناویاندا 12 كه‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و هێشتا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ گیانیاندایه‌ و 10 كه‌سیشیان چاك بوونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێ هێشتووه‌، یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌یه‌".

گوتیشی: "ژماره‌ى گومانلێكراوان به‌ په‌تاى كۆرۆنا له‌ كه‌ركووك ڕۆژانه‌ كه‌م و زیاد ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دڵنیا بین كه‌ تووش نه‌بوونه‌، له‌ دابڕگه‌ى پزیشكى (كه‌ره‌نتین) ده‌رده‌چن".













باسنيوز



Top