گوڵاڵە.. لە تەقینەوەیەكدا چوار جووتیار بوونە قوربانی

گوڵاڵە.. لە تەقینەوەیەكدا چوار جووتیار بوونە قوربانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری شارۆچكەی "گولاڵە"ی سەر بە شاری خانەقین، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو چوار جووتیار بوونە قوربانی.

یەعقووب یوسف، بەڕێوەبەری شارۆچكەی گولاڵە، رايگەیاند: "نزیك كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/4/2020)، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە كیڵگەی كشتوكاڵی گوندێكی سنوری شێخ باوە و جەلەولا كە بە "ئوم حونتە" ناسراوە، دوو جووتیار گیانیان لەدەست داوە و دوو جووتیاری تریش بریندار بوون."

گوتیشی: "هێزی ئەمنی چوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە."

ئەو تەقینەوە لە كاتێكدایە داعش لە ناوچەكە بە شێوەی بەرچاو دەركەوتووەتەوە.











باسنيوز




Top