مەسروور بارزانی پەیوەندیی بە خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکانەوە دەکات
رۆژی چوارشەممە 2020/4/8 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە رەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول کرد کە لە شارۆچکەی کوڵەجۆ لە هێرشی چەکدارانی داعش شەهیدبوون.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە هەردوو بنەماڵەکە کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی و "ستایشی قارەمانێتی هەردوو پێشمەرگەی شەهیدی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا".
شەوی رابردوو 7-4-2020 چەکدارانی داعش لە کوڵەجۆ هێرشیان کردەسەر هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان چوونە ناوچەکە، بەڵام داعش بە نیشانشکێن تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش کردووە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
رووداو
