تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە

تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 80 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، کە 80 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و کۆی گشتی تووشبووانیش بەم ڤایرۆسە گەیشتە 28 هەزار و 414 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 452 کەس چاکبوونەتەوە و 69 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.












باسنيوز


Top