لە قەڵادزێ دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی کحول دا گیرا
بەپێی راگەیاندروێکی پۆلیسی راپەرین کە تێیدا هاتووە: "سەرەڕای بەجێگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) دوای بەدەسهێنانی زانیاری و بەدواداچوون لە گەڕەکی ئاشتی لەناو ماڵێک دەستیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی کحول کە خاوەن ماڵەکە بەشێوەیەکی نایاسایی فرۆشتویەتی".
ئاماژە بەوەش کراوە، کە دیارترین لەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بریتین لە (عارەق، جن، ویسکی، ڤۆتگا، بیرە) لەگەڵ بڕێکی تر لە خواردنی بەسەرچوو.
جەختیش کراەتەوە، کە خاوەنی ماڵەکە بە ماددەی 240 لە یاسایی سزدانی عێراقی ڕاگیرکرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
باسنیوز
