قائیمقامی سلێمانی: ههرشوێنێكی كاركردن پابهندی رێنماییهكانی خۆپارێزی نهبێت دادهخرێت
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: "لێژنە هاوبەشەکانمان رایسپاردووە سەردانی ئهو شوێنانه بکەن کە بهپێی رێنماییه نوێكانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا کراونهتهوه، بۆئەوەی پشکنینی زیاتر بکەن و پشکنینەکانیان لەڕوی تەندروستی، ڤێتێرنەری و نرخەوە ئەنجام بدەن".
گوتیشی: "لەکاتی هەبونی سەرپێچی لە بڕیار و رێنماییەکانی ژوری خۆپارێری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاریی یاسایی دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە کاری لیژنە هاوبەشەکان سزادانی خاوەن شوێن و شکاندنی بازاڕیان نیە، بەڵکو لیژنەکان بەرپرسن لە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان ههروهها رێگری لە دروست بوونی قەرەباڵغی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دهكهن.
قائیمقامی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا مەترسییه گهورهكهی بڵاوبونهوهی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوە كه پێویستە هەموومان زیاتر خۆمان بپارێزین تا رێگربین لە بڵابونەوەی.
باسنیوز
