بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر: رۆژانە 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان

بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر: رۆژانە 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان
بەڕێوبەری گشتیی كارەبای هەولێر رای دەگەنێت ڕۆژانە 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان و تیمەكانمان وەك سەربازی ون كار دەكەن.

حوسێن حەمەد بەڕێوبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕایگەیاند: "ڕۆژانە ئەو تیمەکانەمان دەوام دەكەن کەلە بەشەکانی چاکكردنەوەی كارەبا لە هەر شوێنیك بێت لەگەڵ ئەوانەی لە كۆنتروڵ و وێستەگەكانی كارەبا".

ڕاشی گەیاند: "هەندێك جار گلەیی لەوە دەكرێت كە كارەبا كەم دەبێت، بەڵام بە تێكڕا لە شەو رۆژێكدا 16 كاژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان جگە لەو جێگایانەی باری زۆری كارەبایان لەسەرە و ئەوان كارەبان كەمتر پێ دەدرێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكەین كە دەست بە كارەباوە بگرن و تا دەتوانن شتی زیادە بەكار نەهێنن بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتیان بكەین".












باسنیوز


Top