هەولێر.. دەست بەسەر 124 بەڵگەنامە و مۆڵەتی شۆفێریدا گیراوە

هەولێر.. دەست بەسەر 124 بەڵگەنامە و مۆڵەتی شۆفێریدا گیراوە
گوتەبێژی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر ڕای گەیاند بەشێك لە هاووڵاتیان سەرپێچیی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوەخۆ دەكەن و لە ماوەی 24 كاژمێری ڕابردوودا 124 بەڵگەنامەی شۆفێری دەستی بەسەردا گیراوە.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی ئێمە ڕۆژانە هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە وا پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوەخۆ بن، بەڵام بەداخەوە زۆرێك لە هاووڵاتیان پابەند نین و لە هەمانكاتیشدا سەرپێچیی یاساكانی هاتۆچۆ دەكەن".

راشی گەیاند: "لە ماوەی 24 كاژمێری ڕابردوودا هێزەكانمان لە بەڕێوبەرایەتیی هاتۆچۆی هەولێر توانیویانە دەست بەسەر (124) بەڵگەنامەی شۆفێریدا بگرن". هاوکات لە هەمان ماوەدا (14) ئۆتۆمبێل و (17) ماتۆرسكیل دەستیان بەسەردا گیراوە، وە (131) نامەی SMS كە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و زێرەڤانییەوە بۆ سەرپێچیکاران نێردراوە، چونكە ئەوان ئامێری سەرپێچی تۆماركردنیان لا نییە".











باسنیوز



Top