لە تەقینەوەیەكدا پێنج کەس گیانیان لەدەست دا

لە تەقینەوەیەكدا پێنج کەس گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی "كولوپ"ی سەر بە شاری ئامەد لە باكووری كوردستان، لە ئەنجامی تەقینەوەیەك بە ئۆتۆمبێلێکی چەند جووتیارێك كە بۆ كار دەڕۆیشتن، پێنج كەس گیانیان لەدەست دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانی توركیا بڵاو كراونەتەوە، ئەمڕۆ ٨ی ٣ی ٢٠٢٠، بەهۆی دانانەوەی بۆمبێكی چێندراو لە ناوچەی كولوپی سەر بە ئامەد، لە ئەنجامدا بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی سڤیلدا كە زۆربەیان جووتیار بوون و بۆ كار رۆیشتوون تەقیوەتەوە و پێنج سەرنشین گیانیان لەدەست داوە.

لە هەواڵەكەدا پەكەكە تۆمەتبار كراوە كە ئەو بۆمبەی دانابێتەوە، بەڵام تاكوو ئێستا پەكەكە لەو ڕووەوە هیچ لێدوانێكی فەرمی نەداوە.

حكوومەتی توركیا دەیان جەندرمە و سەربازی ناردووەتە شوێنی تەقینەوەكە و ئۆپەراسیۆنێكی لە دەوروبەری كولوپ دەست پێ كردووە.












باسنيوز




Top