نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هه‌ردوو شه‌هیده‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/4/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو شه‌هیدى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان سورکێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس ده‌كه‌م، كه شه‌وى ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش گیانیان به‌خشى و شه‌هید بوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى شه‌هیدان شاد بكات و سه‌بوورى به خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ببه‌خشێت".
شەوی ڕابردوو تیرۆیستانی داعش لە سنوری شارۆچكەی كوڵەجۆی سەر بە شاری كفری هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
باسنيوز
