دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
چەکدارانی داعش لە کامێرای چاودێری هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان بیندراون، هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان چوونەتە ناوچەکە بەڵام داعش بە نیشانشکێن تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش کردووە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
چەکدارانی داعش سێ هاوەنیان تەقاندووە. ئەو دوو پێشمەرگەیەی شەهید بوون و بریندار نییە. پێشمەرگەکانیش سەر بە لیوای پێنجی شارەزوورن.
عیرفان حەمەخان، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان راگەیاند، هێرشەکە کاژێر 10:45 خولەک ئەنجامدراوە و دوو پێشمەرگەیان شەهید بوون.
هەر ئەمشەو تەرمی شەهیدەکانی پێشمەرگە دەبردرێنە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار و دواتر دەبردرێنە پزیشکی دادوەری.
رووداو
