روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئێمە لە کاتێکدا سەر لەبەری ئەم راپۆرتە هەڵبەستراوە بەدرۆ دەخەینەوە ، داوا لە بەرپرسانی سایتی( بولتن نیوز ) و ئەوانەی لە پشت پەردەشەوە هەڵیاندەسورێنن دەکەین لەم بارودۆخە سەختەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان و ناوچەکەی گرتووەتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە سەختی گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسە بووە ، بابەتەکانیان زیاتر بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بێت. عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار دەدات و پێویستی بەوە نییە خەڵکێک لە دەرەوەی سنوورەوە بەپێی ویستی خۆی ئاراستەی بکات . بوونی ھێزی ھاوپەیمان لە عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی حکومەتی فیدرال و ھێزی ھاوپەیمانان بووە. بۆیە چەواشەکارییەکانی ئەم جۆرە سایتانەش تەنیا نیازی ئاژاوەگێری و فیتنەیان لە پشتە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/7
