ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی لەرێگەی کورتە نامەوە مۆڵەتی هاتوچۆیان پێ دراوە

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی لەرێگەی کورتە نامەوە مۆڵەتی هاتوچۆیان پێ دراوە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ خێزانانە بڵاو کردەوە کە فۆرمی گەڕانەوەیان لە رێگای ئۆنڵاین پڕکردووەتەوە و نامەیان بۆ چووە.

وەزارەتی ناوخۆ لە ئاگادارییەکەیدا بڵاویکردووەتەوە: "ئەو خێزانانەی فۆرمی گەڕانەوەیان لە رێگای ئۆنڵاین پڕکردووەتەوە و نامەیان بۆ چووە، دەتوانن بۆ ماوەی 24 کاتژمێر گەشتی خۆیان لەگەڵ خێزانەکانیان بکەن".

بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تاکو 10ی 4 بەردەوام دەبێت.












باسنيوز



Top