زانیاری له‌باره‌ى داخستنی ده‌یان شوێن له هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه
هه‌كار مزووری، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پشكنین و به‌دواداچوون له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاىگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 208 پشكنینمان له شاری هه‌ولێر بۆ ماركێت، نۆرینگه پزیشكییه‌كان، ده‌رمانخانه و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان كردووه 61 شوێنمان داخستووه، ئه‌وانیش له‌سه‌ر گرانفرۆشی به‌تایبه‌ت ماسك و مه‌وادی پاككردنه‌وه و پێداویستی خواردن، له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانیش چه‌ند شوێنێكمان داخستووه كه پێشووتر داوامان كردووه له %25 داشكاندن بكه‌ن، كه‌چی پابه‌ند نه‌بوون".
گوتیشی: "مۆڵه‌كانیش غه‌رامه كراون به‌شێكیان به‌برى شه‌ش ملیۆن دینارى عێراقى غه‌رامه كراون، له به‌حركه‌ش زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كانمان داخست و چه‌ند دانه‌یه‌كمان هێشته‌وه".
هه‌كار مزوورى ئه‌وه‌ش خسته ڕوو، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پابه‌ندكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی نایانه‌وێت پابه‌ندبن و به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت نۆرینگه‌ی پزیشكی بكرێته‌وه نۆرینگه‌ی پزیشكی زۆر داخراون.
باس‌نیوز
