گوتەبێژی تەندروستیی كەركووك: هەتا ئێستا 21 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
ئەمڕۆ سێشەممە 7/4/2020، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "كۆی گشتیی ژمارەی توشبوانی بە پەتای كۆرۆنا لە شاری كەركووك لە سەرەتای مانگی رابردووەوە تا ئێستا، گەیشتووتە 21 كەس و لەناویاندا 10 كەسیان چاك بوونەوە و ڤایرۆسەكە لە گیانیاندا نەماوە و ئێستاش 11 كەسی دیكەیان ماونەتەوە لە نەخۆشانە و یەك حاڵەتی مردنشیمان هەر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە هەبووە”.
گوتیشی: "توشبوانی پەتای كۆرۆنا لە كەركووك، لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدان، هەروەها بەردەوامیش پشكنین بۆ گومانلێكراوەكان بەو ڤایرۆسە دەكرێت".
باسنیوز
