وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: سێ كه‌سى دیكه له دهۆك تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/4/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشان کران".
باس له‌وه‌ش كراوه، تووشبووه نوێیه‌كان خێزانێکی دایک و باوک تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 مانگ، كه لە بەریتانیا گەڕابوونهوه و لەکەرەنتیندا بوون.
باس‌نیوز
