له داقووق سێ پۆلیسی عێراقی بریندار بوون

 له داقووق  سێ پۆلیسی عێراقی بریندار بوون
ئەمڕۆ سێشەمە، بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، برینداربوونی سێ پۆلیسی عێراقی لە گوندێكی سنووری داقووق بەهۆی هاوەنبارانی تیرۆریستانی داعش راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەمە 7/4/2020 هیوا ڕەشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی وکردستان لە داقووق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: " شەوی رابردوو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە چەند گوللەهاوەنێک ئاراستەی گوندی "عەلی سەرای کاکەیی" لە سنووری شارۆچکەی داقووق کراون."

گوتیشی : "بەهۆی ئەو هاوە بارانەوە 3 پۆلیسی عێراقی بریندار بوون و دۆخی ئەمنی ناوچەكە جێگیر نییە."











باسنیوز
Top