ژمارەیەک تووشبووی نوێی پەتای کۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان کران
کەمێک لەمەوبەر (٧ی نیسانی ٢٠٢٠)، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری ھەولێر دەستنیشان کران.
ئەوەش روون کراوەتەوە، تووشبووەکان ئافرەتێكە لە گوندی کانی گەلی، دوو ئافرەت و پیاوێك و منداڵێکن لە گەڕەکی ٩٤ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینیی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا ٢٨٥ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٣ حاڵەتی مردنیش هەیە.
باسنیوز
