سێ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

سێ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی سێ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە، شارۆچکەی حاجیاوا و بازیانن.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیدا لەبارەی تووشبووە نوێکان هاتووە، هەر سێ تووشبووەکە ئافرەتن، دوو کەسیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی دیکەیان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.

لە هەرێمی کوردستان 280 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 88 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.


دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دوویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.

وەزارەتی تەندروستی
٦ نیسان ٢٠٢٠











رووداو
Top