تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی کردنەوەی نۆرینگەکان بڵاو کردەوە

تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی کردنەوەی نۆرینگەکان بڵاو کردەوە
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی نۆرینگەکان ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارییەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە كە سەرجەم نۆرینگە میللیەكان لە ڕۆژی سێشەممەوە رێكەوتی 7/4/2020، لەكاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە كراوەبێت بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاووڵاتییانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەپێی چەند مەرجێك ئەوانیش:

1- دەبێت هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت.

2- كاتی دیاری كراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوو بێت بەسەر مەوعیدەكەی.

3- نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانێت لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆی دەرمانەكانی وەربگرێت.

4- ئەگەر نەخۆشەكە پەكکەوتەبێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت و بەڵگەنامەی پێویستی پێ بێت.

5- هەموو ڕۆژێك نۆرینگە میللیەكان كراوە دەبێت جگە لە ڕۆژانی هەینی.












باسنيوز



Top