بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران: دانیشتوانی گوندێكی ناحیەی سیدەكان كەرەنتین كران

بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران: دانیشتوانی گوندێكی ناحیەی سیدەكان كەرەنتین كران
بەهۆی راگەیاندنی سێ حاڵەتی‌ توشبوو لە گوندێكی ناحیەی سیدەكان لە دەڤەری سۆران، دانیشتوانەكەی كەرەنتین کران و چاودێریی زیاتریان دەخرێتە سەر.

د. كاروان جەمال بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، رايگەیاند: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 6/4/2020 لە پشكنینەکاندا دەركەوت كە دایكێك لەگەڵ دوو منداڵی دانیشتووی گوندی "سمخەیلان"ی سەر بە ناحیەی سیدەكان لە دەڤەری سۆران تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لێكۆڵینەوە بەردەوامە ئایا ئەوانە بەركەوتەی كەسێكی دیكە بوونە، یان چۆن و لە چ رێگەیەكەوە تووشی ڤایرۆسەکە بوون".

بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، گوتیشی: "وەك دیارە بەهۆی توندكردنی رێكارەكان بۆ خۆپارێزیی خەڵكی كوردستان بەگشتی لە كەرەنتینە دایە، دانیشتوانی ئەم گوندەش چاودێریی زیاتریان دەخرێتە سەر و لە كەرەنتینەدا دەبن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا لە پشكنینەكانیان كەسی‌تریان هەڵگری ڤایرۆسەكەن".











باسنيوز



Top