کەناڵی (سکای نیوز) بەراوردی پشکنینی کۆرۆنا لە نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەکا
لە راپۆرتێکیدا کەناڵی (سکای نیوز عەرەبی) ڤیدیۆی ناسکە حەبیبی بڵاو کردۆتەوە کە ژنێکی کوردی خاوەن رەگەزنامەی ئەمریکییە و لە تویتەرەکەی خۆیدا ڤیدیۆیەکی داناوە و باسی ستایشی ئاسانیی ڕێکارەکانی پشکنینی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان کردووە.
ناسکە حەبیبی باسی لەوە کردووە کە لە نەخۆشخانە کەس داوای پارەی لێ نەکردووە و کەس نەیپرسیوە ئاخۆ هاووڵاتیی کوردستانە یان نا، بەڵکوو تەنیا ناو و ژمارەکەی لێپرسراوە و تێستی کراوە.
هەروەها ناسکە دەڵێت: ”سیستهمی تهندروستیی ئێمه زۆر بێ ڕهحمه و خهریكه ئهو بێڕهحمییهشی بۆ جیهان ئاشكرا دهبێت“.
هەر لەم راپۆرتە ڤیدیۆییەدا کەناڵی سکای نیوز لە پاڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئاسانیی پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردووە کە ”زۆر لەو کەسانەی کە نیشانەکانی کۆرۆنایان لێ دەرکەوتووە لە ئەمریکا، نەیانتوانیوە پشکنین بکەن یان چەند هەفتەیەک چاوەڕێیان کردووە“.
باسنيوز
