لە قەزای دەشتی هەولێر 126 كەس بەهۆی پێشڵكردنی قەدەغەی هاتۆچۆوە دەستگیر كراون
ئیبراهیم شێخەڵا، قایمقامی قەزای دەشتی هەولێر ڕایگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ماوەی 48 كاتژمێر لە هەموو کوردستان قەدەغە كرا و سەرجەم ماركێت و نانەواخانەكان داخراون و تا ئێستاش هیچ بڕیارێك لەبارەیەوە نەدراوە و هەموو جۆرە هاتۆچۆیەك بە پیادە و ئۆتۆمبیل قەدەغە كراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان سەڵامەت بن و لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە".
راشی گەیاند: "لە ماوەی 24 كاژمێری ڕابردوودا (126) هاووڵاتی بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەی هاتوچۆوە دەستگیر كراون و (9) ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە و لەگەڵ دوو ماتۆرسكیل و (8) شوێنیشی بازرگانیش داخران و سزا داراون. ئێمە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە دۆخەكە بەرەو خراپی دەچێت و پێویستە هاوكاری هێزەكانی ئەمنی بكەن و لە ماڵەوە بمێنەوە پابەندی رێنماییەكان بن".
هاوکات لە رۆژانی ڕابردووشدا هەر لە قەزای دەشتی هەولێر بەهۆی پێشێلکاریی قەدەغەی هاتوچۆ ٢٣١ هاووڵاتی دەستگیر کرابوون.
باسنیوز
