وەزیری تەندروستی: هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە
کەمێک لەمەوبەر، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی کورتدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، رای گەیاندووە، هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە.
ئەم پەیامەی وەزیری تەندروستی دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا ٤١ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمار کرا و بەم جۆرەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٢٧٧ حاڵەت.
باسنيوز
