سێ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران
بەپێی نوێترین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، "ئەو سێ تووشبووە سێ ئافرەتن تەمەنیان (20)، (24) و (28) ساڵە".
کۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 236 کەس بەرزبووەوە، 87 کەسیان چاکبوونەتەوە و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە کۆی ئەو 236 کەسەی کە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 115 کەسی لە سلێمانییە. لەو 115 کەسەیش 62 تووشبوویان چاکبوونەتەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە 3 ئافرەتن تەمەنەکانی (20) و (24) و (28) ساڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن.
وەزارەتی تەندروستی
5 نیسان 2020
رووداو
