له‌ باره‌ی گازی سارینه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

له‌ باره‌ی گازی سارینه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (39)

گشت ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن چونکە ھیچ بنەمایەکی نیە و تەنھا پروپاگەندەیە، ھەرکەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتەڤیدیۆی چەواشەکار تۆمار بکات و بڵاو بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر .

وە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە بڵاوکردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەکتری وە لەکاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا لایەنی فەرمی لە حکومەتی ھەرێم بڵاوی دەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی هەر پێشهات و ڕوداووێکی تەندروستیە.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

5ی نیسانی2020










k24
Top