فەرمانگەیەکی شارەوانی ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاو کردەوە

فەرمانگەیەکی شارەوانی ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاو کردەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی شارەوانی پێنجوێن کە تێیدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانی پێنجوێن دەکەین سبەی کە دەکاتە 6/4/2020، سەردانی شارەوانی نەکەن بەمەبەستی مووچە وەرگرتن لەڕێگەی لیژنەی موچەوە موچەکانیان بۆدەبرێتە بەردەم ماڵەکانیان.

شارەوانی پێنجوێن لە ئاگادارییەکەیدا ئەوەشی خستووەتە روو، کە ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی فەرمانبەرانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.










باسنیوز



Top