هەولێر پلان C جێبەجێ دەكات
لە راگەیەندراوی سەنتەرەكەدا هاتووە كە لە ئەنجامی پابەندنەبوونی هاووڵاتییانەوە، ئەمڕۆ دەستیان بە جێبەجێكردنی پلانی "C" كرد، تیایدا نەخۆشخانەی رزگاری بۆ تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان كرا.
سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی هەولێر داوای لە هاووڵاتییانی شارەكە كرد پابەندی رێنماییەكانی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
لە هەولێر پلانی C بۆ ئەو كاتە داندرابوو كە ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبووانى پەتای كۆرۆنا بەرز بێتەوە و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك شوێنی تووشبوانی تێدا نەبێتەوە، ئەوا نه‌خۆشخانه‌یه‌كى دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كرێت.
باسنيوز
