لە سنووری دیالە تەقینەوەیەک ڕووی دا
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، رایگەیاند: "كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 5/4/2020 لە ڕێگەیەكی خاكی سنووری قەزای شارەبان، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێكی چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو چەكداری حەشدی شەعبی بریندار بوون."
گوتیشی: "دوای تەقینەوەکە ناوچەكە گەمارۆ دراوە و بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."
باسنیوز
