٢٣١ کەس لە قەزای دەشتی هەولێر بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەستگیر کراون

٢٣١ کەس لە قەزای دەشتی هەولێر بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەستگیر کراون
بەگوتەی قایمقامی دەشتی هەولیر لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر بەهۆی سەرپێچیی قەدەغەی هاتۆچۆوە ٢٣١ کەس دەستگیر و کۆمەڵێک هاووڵاتیش سزا دراون.

ئیبراهیم شێخەڵا قایمقامی قەزای دەشتی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی ناوەخۆ بڕیاری ئەوە درا بۆ ماوەی 48 كاژمێر هەموو جۆرە قەدەغەیەك بە ئۆتۆمبێل و پیادە ڕابگیرێت و سەرجەم ماركێت و نانەواخانەكان داخران و خەڵك لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە، بەڵام خەڵكانێك هێشتا سەرپێچیان لە بڕیارەكانی حكوومەت لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر كردووە، بۆیە ئێمەش سزای ئەو هاووڵاتیانەمان داوە".

راشی گەیاند: "لە كاتی دەستپێكردنی بڕیارەكە تا ئێستا (231) هاووڵاتی دەستگیر كراوە و دەست بەسەر (93) ئۆتۆمبیلدا گیراوە (25) ماتۆرسكیل دەستیان بەسەردا گیراوە (27) شوێنی بازرگانیش سەرپێچیان كردبووە سزا دران و دەستیشمان بەسەر هەندێك نێرگەلەدا گرت كە لە گۆڕەپانەكان بەدزی گەنجان كۆ ببوونەوە".











باسنیوز


Top