لەبارەی دابەشکردنی خۆراک و ھاوکاری بەسەر کەمدەرامەتان پێشنیارێک دەخرێتە ڕوو
عومەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "بەھۆی ئەو بارودۆخەی ھاتووەتە پێشەوە، لەلایەن خێرخوازانەوە کەمپین بۆ کۆمەک و ھاوکاریی کەمدەراتان پێک ھێنراو تا ڕادەیەکی زۆر ھاوکارییەکی زۆر کۆ کرایەوە، بەڵام ئەوەی بووەتە کێشە ئەوەیە لە دابەشکردنەکەی بێبەرنامەیی ھەبووە، بۆ نموونە خەڵک ھەبووە چەند جارێک ئەو ھاوکاری و خۆراکەی وەرگرتووە بە پێچەوانەشەوە ھەبووە ھیچی وەرنەگرتووە".
گوتیشی: "ئێمە داواکاریمان بۆ لایەنی بەرپرس بەرز کردوەتەوەو پێشنیارمان کردووە کە دابەشکردنی خۆراک و ھاوکاری لەڕێگەی یەک ناوەندنەوە بێت و ھەر کەسێک کەمدەرامەتێکی بەدی کرد بۆ ئەو ناوەندە ئاراستەی بکات، ھاوکات ئێمەش لەڕووی پێدانی ناو و لیست و داتای کەمدەرامەتانەوە کە لامان ھەیە، ھاوکارییان دەکەین".
باسی لەوە شکرد، ھەر کات ئەو پێشنیار و داواکارییە خرایە باری جێبەجێکردنەوە، دەتوانرێت ھەموو کەمدەرامەتێک بەپێی ئەندامانی خێزانەکەی لەو ھاوکارییە سوودمەند بێت".
باسنيوز
