کۆرۆنا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەمکردووەتەوە
محهممهد كهمال، شۆفێری بارهەڵگرە و دەڵێت، "پێشتر کارمان دەکرد و بارەکانمان لە زاخۆوە بۆ بەسرە و ناوچەکانی باشووری عێراق دەبردن، بەڵام ئێستا بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە ناتوانین بیانبەین. هەر بۆیە زیاتر بار بۆ دهۆک و هەولێر دەبەین".
بە گوێرەی ئامارەکانی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، رۆژانە هەزار بارهەڵگر بە پڕی کەلوپەل هاوردە دەکەن و نزیکەی 60%ـی کەلوپەلەکان خواردن و خواردنەوەن و زۆربەیان بۆ نێوخۆی هەرێمی کوردستانن.
زێرهڤان دهروێش رهشید، بازرگانە و باس لەوە دەکات، "لەلای تورکیاوە بارهەڵگرەکان زۆر رادەگیرێن. خەڵکی ئێمە پێویستیان بە خواردنە و 10% بۆ نێوخۆی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکەین و ئەوی دیکەی بۆ دەرەوەی".
بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، هاوردەکردن لەڕێگەی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا بە رێژەی 50% کەمبووەتەوە و 40%ـی ئەو کەلوپەلانەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن، لەو دەروازەیەوە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستانەوە.
فهتحى عهلى، گوتهبێژی وهزارهتی بازرگانى راگەیاند، "زیاتر لە 60 کیلۆمەتر بارهەڵگر لە تورکیا وەستاون و چاوەڕێن بێنە هەرێمی کوردستانەوە. ئەوەیش مانای ئەوەیە کە کۆگاکانمان پڕن لە کەلوپەل".
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ساڵی 2019دا قەبارەی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا نزیکەی 16 ملیار دۆلار بووە.
رووداو
