سەنتەری میترۆ پشتیوانی بۆ داواکارییەکەی وەزارەتی ناوخۆ راگەیاند
کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیدا، ڕێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆ، رای گەیاند کە رۆژنامه‌نوسان ئازادن له کارەکانیان، بەڵام پێویستە دەزگاکان نووسراوێکی فەرمی بەو رۆژنامەنووسانەیان بدەن کە لە ئەرکی خۆیاندان، تاوەکوو لە بازگەکان تێپەڕ ببن.
لەمبارەیەوە سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە راگەیاندراوێکدا کە، ئاماژەی بەوە داوە: ”پشتیوانی له داخوازییه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكوموه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکەین و داوای له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی میدیا دەکەین، رێكاری به‌په‌له بگرنه به‌ر تا شوناسی سه‌ندیكا و میدیاكان نه‌كرێنه چه‌كێك بۆ شكاندنی بڕیاره‌كانی خۆپارێزیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ“.
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان زیاتر له حەوت هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و سه‌دان رۆژنامه‌نووسیش شوناسی میدیاكانیان هه‌ڵگرتووە و ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ندیكایه نین، ”پێویست ناكات میدیاكار به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی میدیاییان هه‌بێت، شوناسی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆ كاری تایبه‌ت به‌كار بهێنن“.
میترۆ باسی لەوە کردووە کە پێشتر له چه‌ند لایه‌نێكی فەرمییەوە ئاگادار کراونەتەوە كه شوناسی رۆژنامه‌نووسی له بازگه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه زۆر به‌كار دێت، ئەمڕۆش وه‌زیری ناوخۆ باسی له‌وه‌كرد كه ته‌نها له یه‌ك بازگه‌دا "90 ئۆتۆمبێل شوناسی رۆژنامه‌نوسییان ده‌رهێناوه گوایه له ئه‌ركدا بوون".
هاوکات جەخت کراوەتەوە کە "نابێت رۆژنامه‌نووس شوناسی رۆژنامه‌نووسی بۆ كاری تایبه‌تی به‌كار بهێنێت، وه‌ك پیاسه‌كردن به شار و شكاندنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، ئه‌وه‌ی له ئه‌ركدا نییه تكایان لێده‌كه‌ین پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن".
باس‌نیوز
