وەزیری تەندروستی: تا ئێستا 74 تووشبووى كۆرۆنا چاك بوونهتهوه و گهڕاونهتهوه ماڵهوه
ئهمڕۆ شهممه 4/4/2020، وهزیرانى ناوخۆ و تهندروستیی ههرێمى كوردستان پرێس كۆنفرانسێكى هاوبهشیان ئهنجام دا، له پرێس كۆنفرانسهكهدا د. سامان بهرزنجى، وهزیرى تهندروستى ڕاى گهیاند: "کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچن، نیگەرانبووین کە هەواڵی ئیجرائاتی زیاتر لەگەڵ تیمە تەندروستییەکان دەکرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ دڵنیابووینەوە کە بە هەمان شێوەی پێشوو ئاسانکاری بۆ تیمە تەندروستییەکان دەکرێت".
باسى لهوهش كرد: "بەداخەوە سەرپێچی بەناوی تیمی تەندروستییەوە کراوە، ئێمه دڵنیاین تیمە تەندروستییەکان کارئاسانییان بۆ دەکرێت، ههروهها قەدەغەکردنی هاتوچۆ داوای وەزارەتی تەندروستییه".
وهزیرى تهندروستى ئهوهشى خسته ڕوو: "ئێمە لە هەفتەی سێیەمی قەدەغەی هاتوچۆین، هەموو هەڵسەنگاندنەکان ئێمە ڕۆژانە دەبینین کە ئەمە سوودێکی چەند گەورەی هەبووە، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو وەزارەتەکان، وەزارەتی ناوخۆ بە تایبەتی، بە پاڵپشتی و ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، زۆر زوو حکوومەت هاتە سەر هێڵ، لە 23/1/2020هوه کاتێک ئێمە لە ڕێکارەکانی ئەنفلەوەنزای وەرزی تەواو نەببووین، ئەوکاتە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی (کۆڤید ١٩)شی لێنەنرابوو، ئێمە ڕێکارمان گرتە بەر کە تەنیا 570 حاڵەتی کۆرۆنا لە چین هەبوو، ئەمەش لەلایەن زۆربەی ڕێکخراوەکانی تەندروستی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بە باش بینراوە".
گوتیشى: "ئەم ڕێکارانە بە هەزاران حاڵەتی پاراستووە لەوەی تووشی کۆرۆنا بن و کەرەنتینیش کارێکی زۆر گرنگ بوو، ئەگەر هەر کەیسێک هەبوایە بەبێ کەرەنتین، چەندین کەیسی دیکە ڕووی دەدا، بۆیە سوپاسیان دەکەین کە ئەم ڕێکارانە زۆر بە ڕێکی و بە دیراسەوە کران، هەرچەندە زەرەرمەندی یەکەم هاووڵاتیان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوون و کاری کردۆتە سەر بار و گوزەران و سەر زۆر بواری ژیان، بەڵام بە دڵنیاییەوە تەندروستیی هاووڵاتییان لە پێش هەموو شتێکە".
د. سامان بهرزنجى ڕوونیشى كردهوه: "لە بارێکی کۆنتڕۆڵکراوی تەواودا نین بڵێین قەدەغەی هاتوچۆ تەواو دەبێت، چونکە بەرکەوتنی ئێستا، رەنگە دوای چەند هەفتەیەکی دیکە بەدیار بکەوێت، ئەوانەی ئێستا دەردەکەون، بەرکەوتنەکان لە مانگی رابردوو هەبوون، نەخۆشییەکەش هەیە و زۆر مەترسیدارە، ئەگەر هەر تەشەنەکردنێک لەناکاو، رەنگە پەتای گەورەی لێبکەوێتەوە، تکایە خۆپارێزی بکەن".
وهزیرى تهندروستى ئاشكراشى كرد: "هەواڵێکی مەترسیدارە کە بزانین لەناکاو وەک پەتا دەبێت، هاوشێوەی وڵاتان نەیانتوانی زوو خەڵک دوور بخەنەوە لە یەکتر، ئێستا تەنیا ژمارەی تووشبووەکان دەژمێرن".
لهبارهى تووشبوانى كۆرۆنا له ههرێمى كوردستان، وهزیرى تهندروستى گوتى: "تووشبووهكان ئێستا لە حاڵەتی باشیدان، جێی خۆشحاڵییە، سوپاس بۆ خوا کە تا ئێستا 74 تووشبوو چاك بوونهتهوه و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، 140 تووشبوو لە نەخۆشخانەکان ماون، کە تاڕادەیەکی باش هەموویان تەندروستییان باشە، بەڵام ترسناکی هەیە کە خوانەخواستە ئەو ژمارەیە زیاد ببێت، کاتێک ببێتە پەتا، ئەوکاتە کەرەنتین و گەڕان بەدوای حاڵەتەکان ڕۆڵی نامێنێت".
باسنيوز
